ئه‌و ٦١٨ ملیار دیناره‌ی حكومه‌تی عێراق دیاریكردووه‌ به‌شی مووچه‌ ده‌كات؟



سەرکۆ بەختیار

هاوکێشەکە ئاسانە و خۆماندوکردنی ناوێت، بە کۆکردنەوەی ئەو بڕەی لەلایەن حکومەتی ناوەند و هاوکاریەکەی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە ڕه‌وانه‌ی ده‌كه‌ن لەگەڵ داهاتی نانەوتی ناوخۆ، دەردەکەوێت کابینەی نۆ نەک بۆ دابەشکردنی موچە کورتهێنانی نییه‌، بەڵکو پارەشی لێ زیادە.

بڕی ئەو پارەی لە عێراقەوە وەک پشکی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دیاریکراوە ٦١٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار.

هاوکاری ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە ٢٥ ملیار دینارە.

پێشتر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێشه‌وا هه‌ورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو: داهاتی نانەوتی حکومەتی هەرێم بڕەکەی له‌نێوان ٣٠٠ بۆ ٣٢٠ملیار دینارە.

بە کۆکردنەوەی ئەو سێ بڕە، ئەنجامی ئەو پارەی لەبەردەستی حکومەتدایه‌ بۆ دابەشکردنی مووچە و خەرجی ڕۆژانەی فەرمانگەکانی تەرخاندەکات، ده‌رده‌كه‌وێت کە٦١٨.٥٠٠+ ٣٢٠+ ٢٥= ٩٦٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار.

بەلێدەرکردنی کۆی مووچەکە کابینەی نۆ بڕەکەی بە ٩١٣ ملیار دینار دیاریکردووە، هێشتا حکومەت ٥٠٠ ملیۆن دیناری زیادە لەو بڕە پارەیەی کە پێویستییەتی بۆ دابەشکردنی مووچە.

٩٦٣.٥٠٠ ملیار – ٩١٣ملیار= ٥٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار.

بێجگە لە داهاتی ئەو نەوتەی بە شێوە جۆراوجۆرەکان دەیفرۆشێت، كابینه‌ی نۆ دەتوانێت سیاسەتی کەمکردنەوە لە خەرجییەکانی (سەفەر و میوانداری و خەرجییەکان دیکە) لە فەرمانگەکانیدا پەیڕەوبکات، بۆ ئه‌وه‌ی لەگەڵ ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە بۆ‌ مەسروفاتی ڕۆژانەی حکومەتی تەرخان بکات.

ئه‌و كابینه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەت بوو، کۆی مووچەی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هەرێمی به ٨٧٥ ملیار دینار دیاریكردبوو، بەڵام کابینەکەی مەسرور بارزانی دەڵێت: کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕەکەی ٩١٣ ملیار دینارە.

كه‌واته‌ وتەبێژی حکومەت بۆ دەڵێت کورتهێنانمان لە دابەشکردنی موچە ده‌بێت؟ حكومه‌ت به‌نیازه جارێكی دیكه‌ سیسته‌می خۆگۆنجاندن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا جێبه‌جێ بكات؟

 

جوتیار عادل: هیچ هەڕەشەیەكمان لە مامۆستایان نەكردووە
پێشت جوتیار عادل: هیچ هەڕەشەیەكمان لە مامۆستایان نەكردووە
جوتیار عادل: لیستی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكرێتەوە
دواتر جوتیار عادل: لیستی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكرێتەوە
ەیوەندیدار