جوتیار عادل: لیستی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكرێتەوە



بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هه‌ركات به‌غدا پاره‌كه‌ی نارد وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

جوتیار عادل، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووە، هه‌ركات به‌غدا پاره‌كه‌ی نارد وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی مووچە، جوتیار عادل پەیوەستی كرد بە ناردنی ئەو پارەیەی وابڕیارە بەغدا ڕەوانەی بکات بۆ مووچەی فەرمانبەران.

سەبارەت بەو پرسیارەی ئەگەر مووچە دابەشكرا و مامۆستایان لەسەر بایكۆت بەردەوام بوون، هەڵوێستی حكومەت چی دەبێت؟ د. جوتیار وتی، “ئەوكات هەڵوێستی حكومەت دیار دەبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە چەند جارێکە حکومەت داوا لە مامۆستایان دەکات بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و لە هەفتەی ڕابردووشدا بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە بڕیاری دەستپێكردنەوەی دەوامیان دا، بەڵام مامۆستایان دوێنێ‌ بە ژمارەیەكی زۆرترەوە شەقامەكانیان پڕكرد لە دەنگی ناڕەزایی.

پێشتریش وەزارەتی پەروەردە لە گشتاندنێكدا، بڕیاری داوە لەسەر دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژان بە گرێبەست بە مەرجی هەمواركردنی یاسای بودجەی عێراق ە ناردنی شایستە داراییەكان.

 

ئه‌و ٦١٨ ملیار دیناره‌ی حكومه‌تی عێراق دیاریكردووه‌ به‌شی مووچه‌ ده‌كات؟
پێشت ئه‌و ٦١٨ ملیار دیناره‌ی حكومه‌تی عێراق دیاریكردووه‌ به‌شی مووچه‌ ده‌كات؟
ترسەکەش زیاتر لەوەدایە ئەوە بە مەبەست بکرێت…!
دواتر ترسەکەش زیاتر لەوەدایە ئەوە بە مەبەست بکرێت…!
ەیوەندیدار