“داهاتی ناوخۆ لای حزبە و لە بێ باکیشدا هاوشێوەی حکومەتی هەرێم نییە لە جیهاندا”



ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەران جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەو پارەیەی کە عێراق دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەشی مووچە دەکات و دەشڵێت، لە جیهاندا حکومەتی هاوشێوەی حکومەتی هەرێم نییە کە هێندە بێ باك بێت کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕاگرتنی خوێندن نەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، چوار مانگە ئەو داهاتە خەرج نەکراوە کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا کۆکراوەتەوە، بڕیارە لەم هەفتەیەشدا 618 ملیار دینار لە بەغداوە بێت و بەوە دەتوانرێت مووچە دابەش بکرێت.

موسەننا ئەو لێدوانەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیشی ڕەتکردەوە کە وتبووی “پارەکە بەشی مووچە ناکات” و ڕایگەیاند، کێشەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە داهاتی ناوخۆ لای دوو حزبی دەسەڵاتە نەك حکومەت، ئەو دوو حزبە لە لوتفی خۆیان بەشێکی دەدەن بە حکومەت.

ئەوەشی خستەڕوو کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیازی کردووە، لە چوارچێوەی هەمواری یاسای بودجەدا، مووچەی هەموو عێراق بخرێتە سەر بودجەی حاکیمە، بەوەش کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت.

موسەننا ئەمین ڕوونیشیکردەوە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەو پێشنیازە سەربگرێت، ئەوا مووچەش هاوشێوەی بەشەخۆراکی مانگانە لە بەغداوە دێت و حکومەتی هەرێم تەنها دابەشی دەکات.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەخنەشی لە حکومەتی هەرێم گرت بەوەی تا ئێستا هیج ڕێکارێکی راستەقینەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان نەگرتووەتەبەر و ڕایگەیاند، حکومەتی ئاوا بێ باک لە جیهاندا نییە کە بەشێکی وڵاتەکەی نیوەی ساڵێکی خوێندنی لەدەست چوو، بەڵام گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەی لەگەڵ مامۆستایاندا نەکردووە.

سەفین دزەیی: لە داڤۆس “ماڵی کورد” دادەنرێت
پێشت سەفین دزەیی: لە داڤۆس “ماڵی کورد” دادەنرێت
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ملیۆنێک مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە
دواتر لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ملیۆنێک مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە
ەیوەندیدار