لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ملیۆنێک مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا لە مین پاککراوەتەوە، هاوکات زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس لە خولی هۆشیارکردنەوەکانمان سوودمەندبوون.

موحسین عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری (خەڵک) ئامادەبوو ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “یەک ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٦٢٢ مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەتەوە و شەش هەزار و ٦٦ جۆری جیاوازی مین و تەقەمەنی دۆزراوەتەوە”

ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی بەرکەوتنی هاوڵاتییان بە مین و تەقەمەنییەکان  لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەشت هاوڵاتی شەهیدبوون و چوار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام بوون، هاوکات بە بەردەوامی خولی هۆشیاریمان بۆ هاووڵاتییان کردووەتەوە بۆ بەدووربوون لەو کارەساتانە، لە ماوەی ساڵێکدا ٤٨٨ خول و سەردانمان هەبووە کە ٢٠ هەزار کەس زیاتر بەهۆیەوە سوودمەندبوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە ساڵی ڕابردوودا ٣٤ کێڵگەی پاککراوەمان رادەستی خاوەنەکانیان کردووە، هەروەها ٩٤٧ هەزار و ١٩٧ مەتر دووجا ڕووبەری زەویمان لە داتاکان دەرهێناوە دوای پاککردنەوە و دڵنیابوون لە کێڵگەکان، لە هەمان کاتیشدا ٤٠٠ هەزار و ١٤٧ مەتر دووجا ڕووبەر بۆ داتاکانمان زیادیکردووە”.

 

“داهاتی ناوخۆ لای حزبە و لە بێ باکیشدا هاوشێوەی حکومەتی هەرێم نییە لە جیهاندا”
پێشت “داهاتی ناوخۆ لای حزبە و لە بێ باکیشدا هاوشێوەی حکومەتی هەرێم نییە لە جیهاندا”
هەڵبژاردەی عێراق یەکەم یاری لە جامی ئاسیا ئەنجام دەدات
دواتر هەڵبژاردەی عێراق یەکەم یاری لە جامی ئاسیا ئەنجام دەدات
پەیوەندیدار