“حەمە بارزانی” دەستگیركرا



هێزەكانی ئاسایش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەو كەسەیان دەستگیر كرد، كە لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان بەناوی “حەمە بارزانی” هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان و كچان دەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە 25ـی کانوونی یەکەمی 2023، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەسەر کەسێک کە پەیجێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی (Hama Barzani) دروستکردبوو، کە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەت کردبوو، كە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیانی لێکردبوون بەرامبەر بە پێدانی پارە، دوای هەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆر لە 13ی کانوونی دووەمی 2024 لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی خەلیفان، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە”.

ڕاشیگەیاندووە، توانراوە تۆمەتبارەکە کە ناوی (م. ر. ح.) بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیر بکرێت، کە دانیشتووی هەولێرە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتباری داواکراو دانی بە تەواوی ئەو هەڕەشانەدا نا، کە لە هاووڵاتیانی کردبوو، کە خاوەنی چەندین ئەکاونتی جیاجیا بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە بۆ ئەم بابەتە بەکاریهێناون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

ئاسایشی سۆران داواشی کردووە، “هەر کەسێک سکاڵای لە سەر ئەکاونتی ئەو کەسە هەیە با سەردانی ئاسایشی خەلیفان بکات”.

 

بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان
پێشت بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان
وادەی کۆتاییهاتنی پرکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرا کرا
دواتر وادەی کۆتاییهاتنی پرکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار