هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، هاووڵاتیان و شوفێران ئاگادار دەکاتەوە ڕێگەی دەربەندی گۆمەسیان دادەخریت و هاتووچۆ لەوێوە نەکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە هۆی باران بارین و بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی گۆمەسپان، ڕیگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت، بۆیە داوا لە شوفێران دەکات ئەم ڕێگایە بەکار نەهێنن،لە جیاتی ئەم ڕێگایە دەتوانن ڕێگای تەوسکە قەڵاسنج بەکار بهێنن.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڕێژەی زۆری باران و بەفر لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، ئاستی ئاو لە بەنداو و پۆندەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، و لەهەندێک شوێن ئاستەنگ و کێشەی بۆ هاتووچۆ و هاووڵاتیان دروستکردووە.

مامۆستایانی ناڕازی سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن
پێشت مامۆستایانی ناڕازی سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەن
سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار