ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا



کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە شوقەیەکی یەکەی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئیتیتێ لە سەنتەری پاریزگای دهۆک کەوتەوە و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا و هاوسەرەکەشی بریندار بوو.

د.شرین ئەنوەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتاوی لە دهۆک رایگەیاندووە: ئەمشەو ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکتری بوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە شوقەکەیان سوتابوون.

دەشڵێت:”تەمەنی ژنەکە 28 ساڵ بووە و لەکاتی گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و رێژەی سووتانەکەی 100‎%‎بوو، و هاوسەرەکەشی تەمەنی 34 ساڵە و برینداربووە و بە رێژەی 15‎%‎ سووتاوە.

کەشناسی هەرێم: ئەمشەویش بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت
پێشت کەشناسی هەرێم: ئەمشەویش بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت
مەترسی دواکەوتنی بودجەی ٢٠٢٤ هەیە…هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن؟
دواتر مەترسی دواکەوتنی بودجەی ٢٠٢٤ هەیە…هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن؟
ەیوەندیدار