مەترسی دواکەوتنی بودجەی ٢٠٢٤ هەیە…هەرێم و بەغدا دەگەنە ڕێککەوتن؟



پێشبینی دەکرێت هەموارکردنەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ بە ئاستەنگیدا تێپەڕێت، بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

گرنگترین هۆکار کە پەیوەندیدارە بە دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، تێچووی بەرهەمهێنان و پشکی کۆمپانیا بیانییەکانە کە لە هەرێمدا کاردەکەن.

تێچووی دەرهێنانی بەرمیلێک نەوت لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و پشکی کۆمپانیا بیانییەکان نزیکەی ٧ دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی بەرمیلێک لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٣ دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەمەش وایکردووە، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی حکومەتی تورکیا و بەغدا و هەموو لایەنەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە کوردستان کاریاندەکرد، ڕەتیبکەنەوە کارەکانیان دەستپێبکەنەوە.

سودانی بەڵێنیداوە هەموارکردنەوەی پێویست لە بودجەدا بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جگە لە دەستکاریکردنی تێچووی گرێبەستی نەوت و دەرهێنانی نەوت لە کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام تا ئێستا ناکۆکییەکان چارەسەر نەبوون.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری نەوت لە پۆستێکدا دەڵێت، تێکڕای تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیدا ٦.٩ دۆلارە، لە کاتێکدا تێکڕای تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە کێڵگەکانی کوردستان ٣٢ دۆلار و ٩١ سەنتە، کە دابەشکراوە بەسەر تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت کە دەکاتە ٢٤ دۆلار و ٣٣ سەنت و تێچووی گواستنەوە و هەناردەکردنی بەرمیلێک نەوت کە دەکاتە ٨ دۆلار و ٥٩ سەنت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ئەستەمە لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤دا گۆڕانکاری لە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە کوردستاندا بکرێت، چونکە پێویستی بە زیادکردنی نزیکەی ٣.٨ ملیار دۆلار هەیە بۆ بودجەی هەرێم”.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا ٪١٢.٦ی بودجەیە کە زیاتر لە ١٥٠ ملیار دۆلارە، پشکی ئێستای هەرێم نزیکەی ١٩ ملیار دۆلارە، واتە زیادکردنی نوێ پشکی کوردستان بۆ نزیکەی ٢٣ ملیار دۆلار بەرز دەکاتەوە، کە دەکاتە لە ٪٢٠.

نوێنەرێکی کورد لە بەغدا دەڵێت، “لێکتێگەیشتن هەیە”

ئەمەش لە کاتێکدایە دکتۆر بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، “لێکتێگەیشتن لە نێوان بەغدا و هەرێم هەیە، سەبارەت بە پرسی تێچووی دەرهێنانی نەوت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “حکومەتی فیدڕاڵ دەیەوێت دوای ئەوەی گرێبەستە نەوتیەکان لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە پێداچوونەوەی پێداکرا، لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر نرخی دەرهێنانی نـەوت بگەنە ڕێککەوتنێک، هەروەها حکومەتی هەرێمیش لە کۆتا سەردانیدا ئامادەی دەربڕیبوو سەرجەم گرێبەستەکان بخاتە بەردەم دیوانی چاودێری”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی عێراق دەیەوێت پشت بەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم خشتەی خەرجی و مووچەکانی بۆ ئەمساڵ دیاریبکات و بنێردرێتە پەڕلەمان بۆ پەسەندکردنی، هاوکات لە هەمواری یاسای بودجە پرسی خەرجی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیش چارەسەر بکات”.

ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا
پێشت ئاگر لە شوقەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و ژنێک گیانی لەدەستدا
عیماد ئەحمەد: قەیرانی مووچە بەردەوام نابێت
دواتر عیماد ئەحمەد: قەیرانی مووچە بەردەوام نابێت
ەیوەندیدار