کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ برینداربوو



سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوون.

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی محەممەد ڕەشیدپوور لە سنووری بانە و ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی، دوو کۆڵبەری خەڵکی پاوە لە سنووری نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوون.

مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ئێوارەی پێنجشەممە ئەکبەر ڕازنەهان و دلاوەر فەرامەرزی، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “تین”ی سەر بە شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری نەوسوود بریندارکران.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز بە ناوی محەممەد ڕەشیدپوور لە سنووری “کەندەسوور”ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان بریندارکرا.

ئەو سێ کۆڵبەرە بە سەختی بریندارکراون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی  شاری پاوە و بانە گواستراونەتەوە.

داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە ٨ ملیار دینارە
پێشت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە ٨ ملیار دینارە
نرخی زێڕ و دۆلار لە ڕۆژی هەینیدا بەم شێوەیە
دواتر نرخی زێڕ و دۆلار لە ڕۆژی هەینیدا بەم شێوەیە
ەیوەندیدار