داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی زیاتر لە ٨ ملیار دینارە


داهاتی هەفتەیەکی شاری سلێمانی لە ڕۆژی ٦ بۆ ١٢ کانوونی دووەم، بڕی ٨ ملیار و ٢٣٢ ملیۆن، ٥١٥ هەزار و ٧٩٠ دینار بووە، كە زیاتر لە ٦ ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە ملیارێک دیناری بە شێوەی چەكە و مقاسە سفرە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندووە کە بەم شێوەیەک، بڕی ٨ ملیار و ٢٣٢ ملیۆن و ٥١٥ هەزار و ٧٩٠ دینار بووە، کە ٦ ملیار و ٩٩٤ ملیۆن و ٢ هەزار واتە ٪٨٥ نەختینەیە و هەروەها ملیارێک، ٢٣٨ ملیۆن، ٥١٢ هەزار و ٩٤٠ دینار، واتە ٪١٥ بەشێوەی چەكە و مقاسە سفرە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.

 

چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕاگەیەنرا
پێشت چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕاگەیەنرا
کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ برینداربوو
دواتر کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ برینداربوو
پەیوەندیدار