بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان چوار ماددەی خۆراکی نوێ لەخۆدەگرێت



وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، ئامادەكاری بۆ بەش خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەکرێت، چوار ماددەی نوێی بۆ زیاد دەکرێت

لوما هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ماددە خۆراكییەكانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، كۆمپانیاكەیان دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ ئامادەکردنی بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان، ئەمساڵ جیاواز دەبێت بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەکرد، “لە مانگی ڕەمەزاندا بەشەخۆراكەكە تایبەت دەبێت و چەند ماددەیەكی وەك نیشاستە، شعریە، مەعكەرۆنی و ئاردی سفری بۆ زیاددەكرێت، سەرەڕای ماددە خۆراكییە سەرەكییەكانی دیكە”.

هاوکات ئەوەشەی خستەڕوو، بەشە خۆراكەكە بۆ سەرجەم خێزانەكان بەبێ جیاوازی وەک یەک دەبێت، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دابەشدەکرێت و لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا تەواودەبێت.

 

تەلەگراف؛ ئێران “مەشق” بە حوسییەکان دەکات
پێشت تەلەگراف؛ ئێران “مەشق” بە حوسییەکان دەکات
توێژینەوەیەک زانیاری مەترسیدار دەربارەی بوتڵی ئاو ئاشکرادەکات
دواتر توێژینەوەیەک زانیاری مەترسیدار دەربارەی بوتڵی ئاو ئاشکرادەکات
ەیوەندیدار