پرۆژەی ئاوی گوندی 51 گوندی دەڤەری بارزان دەستیپێكردەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆ رایگەیاند، پرۆژەی ئاوی 51 گوندی دەڤەری بارزان لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا و داكەوتنی ژێرخان و ئابووری وەستان، ئێستا دەستیانپێکردووەتەوە و لەوادەی دیاریكراوی خۆیاندا تەواو دەكرێن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو ئاوەڕۆ بڵاویکردووەتەوە، پرۆژەی ئاوی 51 گوندی دەڤەری بارزان لە 1/11/2022 دەستی بەكارەكانی كردەوە،وەك بڕیارە لەماوەی 615 ڕۆژدا،24% ی پرۆژەكە كە ماوە بۆ كاركردن، لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكار و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ بە زیاتر لە 138 ملیار دینار لەسەر بودجەی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،تەواو بكرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پرۆژەی ئاوی 51 گوندی دەڤەری بارزان، توانای دابینكردنی 1200 مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانەی دەڤەری بارزان هەیە لە سەعاتێكدا، بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیەش، كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە لەو گوندانە كۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕۆژی دەستپێكردنی كارەكان تاوەكو ئێستا،27 كیلۆمەتر بۆری لە كۆمەڵگای وەڵاتی ژێری و گوندی سەڤرە داندراون و تەواو بوون،ئێستا كۆڵانەكان خاوێن دەكرێنەوە و تێكەڵەڕێژ دەكرێن،هەروەها لە گوندەكانی هەمدلا و ڕەزیان 60% ی بۆرییەكان داندراون،قفڵ و بۆریش بۆ 8 گوندی دیكە داندراون و تەواو بوون،كارەكانی میكانێكی و كارەباییش بەردەوامە.

ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە لە هێرشەکەی دیالەدا کوژران
پێشت ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە لە هێرشەکەی دیالەدا کوژران
وەزیری ئاوەدانکردنەوە:رێگای دوسایدی نێوان شارەکان کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەمانە
دواتر وەزیری ئاوەدانکردنەوە:رێگای دوسایدی نێوان شارەکان کاری لەپێشینەی وەزارەتەکەمانە
پەیوەندیدار