گابرێل ئاتال، بووە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا



ئەمڕۆ و بە فەرمی کابرێل ئاتال وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەستبەکار بوو، و هاوکات بووە گەنجترین سەرۆکوەزیران لە فەرەنسا کە تەمەنی 34 ساڵە.

گابرێل ئاتال، سەرۆک وەزیرانی تازە دەستنیشانکراوی فەرەنسا، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ گەیشتە مەراسیمی ڕادەستکردنی پۆستەی لەگەڵ ئەلیزابێس بۆرن، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی فەرەنسا لە هۆتێل ماتیگنۆن، شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە پاریس.

دەستبەکاربوونی گابرێل ئاتال، گەنجترین سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، لە کاتێکدایە کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ نوێکردنەوەی ماوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە فشارە سیاسییەکانی لایەنە ڕاستە توندڕەوەکان پەرەدەسێنن.

نووسینگەی ماکرۆن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دامەزراندنی ئەتال تەمەن 34 ساڵ ڕاگەیاند کە پیشتر ئاتال ناوی وەک وتەبێژی حکومەت و وەزیری پەروەردە دەرکەوتبوو.

ئەلیزابێس بۆرن، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، ڕۆژی دووشەممە لەدوای ئەو بەرپەرچە سیاسی و ناوخۆییانەی کە کرایە سەری، لەپای هەوڵەکانی بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران لە فەڕەنسا، دەستی لەکارکێسایەوە،

ئەمڕۆش گابریل ئاتال ی تەمەن 34 ساڵ گەیشتە هۆتێل ماتیگنۆن و وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەست بەکاربوو، و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ماکرۆن کە ماوەی کابینەکەی لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت، حکومەتێکی نوێ پێکبهێنێت.

فۆتۆ: ڕۆیتەرز

ڕاوێژکارێكی سودانی شێوازی پێدانی قەرز به‌ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
پێشت ڕاوێژکارێكی سودانی شێوازی پێدانی قەرز به‌ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت
کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەوی ناو شاری سلێمانی کار دەکەن؟
دواتر کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەوی ناو شاری سلێمانی کار دەکەن؟
ەیوەندیدار