کامێرا جێگیرەکانی تیژڕەوی ناو شاری سلێمانی کار دەکەن؟



سەرچاوەیەک لە هاتووچۆی سلێمانی بە خەڵک ی ڕاگەیاند ، هەوڵێک هەیە بۆ چاککردنەوە و بەگەڕ خستنەوەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەناو سەنتەری شاری سلێمانی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا وەک پێسنیار ئەم بابەتە خراوەتە ڕوو، هیچ بڕیارێکی فەرمی لەو بارەیەوە نییە، بەڵام لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار گفتوگۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی کاری چاکسازی ئەو کامێرایانە ئەنجام بدات و هەوڵ بدرێت بخرێنەوە کار.

هاوکات لە بارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە خستنەوە کاری کامێراکان دەکرێت، ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، بە فەرمی هیچ کام لەو کامێرا جێگیرانە نەکەوتونەتەوە کار، بەڵکو کاری تێدا دەکرێت، هەرکات ئامادە کران ئەوا ڕاگەیاندنەکان و هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە، و چەند ڕۆژێکیش وەک تێست کاریان پێدەکرێت تاوەکو هاووڵاتیان ئاگادار بن.

هاوکات بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، وادەیەک بۆ ئیشپێکردنی کامێرای دیکەی چاودێری کردنی خێرایی دیاری نەکراوە و هیچ کامێرایەک نەکەوتۆتە کار جگە لە ڕێگەی تاسڵوجە دوکان ،

ڕاشیگەیاند، لەهەر ڕێگاو بان و شەقامێک کامێراکان بکەونە کار پێش ئەوە بە چەند ڕۆژێک ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە و شوێن و خێرایی ڕێگە پێدراو بڵاوی دەکەینەوە ،

جەختیشی کردەوە، لەئێستا تەنها ڕێگەی تاسڵوجە دوکان کار دەکات ،لەکۆتایدا شۆفێر ئەگەر پابەندی یاساو ڕێنمایەکانی هاتووچۆ بێت خۆی سەلامەت دەبێت و دووردەبێت لە کارەسات.

لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی لە ئێستادا زۆرینەی کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لەکار کەوتوون، تەنها چەند دانەیەک نەبێت کار دەکات، هاوکات کامێرا گەڕۆکەکان بە بەردەوامی لەناو سەنتەر و دەرەوەی شاری سلێمانی کاردەکەن.

گابرێل ئاتال، بووە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا
پێشت گابرێل ئاتال، بووە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا
ژنێك كوڕێك و دوو كچی بە یەك سك بوو
دواتر ژنێك كوڕێك و دوو كچی بە یەك سك بوو
ەیوەندیدار