چۆن دەرمانەکان لە ماڵەوە هەڵبگرین؟



هەر دەرمانێک شێوازێکی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ پاراستن لە ماڵەوە، بۆ هەڵگرتنیان بە شێوازێکی دروست و زانستی.

لێرەدا چەند ڕێنماییەک لەسەر چۆنێتی هەڵگرتنی دەرمانەکانمان بە شێوەی تەندروست لە ماڵەوە دەخەینە روو.

 

*دەرمانەکانت لە ناو بۆکسێکی تایبەت هەڵبگرە کەوا منداڵ دەستیان پێ نەگات.

-پێویستە دەرمانەکانت لە پاکەتی خۆیاندا لە شوێنی وشک و فێنک و دوور لە گەرما و تیشکی خۆر و رووناکی و ناوچەی تەڕ و شێدار هەڵبگریت.

-زۆربەی دەرمانەکان پێویستە لە پلەی گەرمی ١٥ بۆ ٣٠ سیلیزی هەڵبگیرێن.

-بەشی زۆری شروب و گیراوەکان دوای دوو هەفتە لە ھەڵپچڕین، دەبێت فڕێبدرێن.

-قەترەی چاو دوای چوار هەفتە لە کرانەوە دەبێت فڕێ بدرێت.

-ئەو قوتووانەی لۆکە’ لەسەر حەبەکان داندراوە دوای کرانەوە پێویستە پارچە لۆکەکە فڕێبدرێت.

-دەرزی ئەنسۆلین و هۆرمۆنەکان و هەندێک دەرزی تایبەت و قەترەی چاو دەبێت لەناو دەرگای ساردکەرەوە هەڵبگیرێن (٢-٨ پلەی سیلیزی).

-لە نیشانە باوەکانی خراپبوونی دەرمان بریتین لە تێکچوونی رەنگ و شێوە، دروست بوونی نیشتوو لە شرووب و گیراوەکان یاخود دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش یان لەتبوون و ووردبوونی حەب(دەنکۆڵە) یەکێکی ترە لە نیشانەکانی تێکچوونی دەرمان.

هاوڵاتی بەڕێز لەکاتی کڕینی دەرمان رێنمایی وەرگرە لە پزیشکی دەرمانساز لەسەر شێوازی هەڵگرتنی دەرمانەکە بەشێوەیەکی دروست. لەبیرت بێت پێش بەکار هێنانی هەر دەرمانێک لە ماڵەوە پشکنینی ماوەی بەسەرچوونی دەرمانەکە بکە و بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی زیاتر لیفلێت (نامیلکە)ی دەرمانەکە بخوێنەوە.

مامۆستایانی ناڕازی مەرجی شكاندنی بایكۆت ڕادەگەیەنن
پێشت مامۆستایانی ناڕازی مەرجی شكاندنی بایكۆت ڕادەگەیەنن
خوێندن لە چەند خوێندنگەیەكی سنووری سلێمانی دەستی پێكردەوە
دواتر خوێندن لە چەند خوێندنگەیەكی سنووری سلێمانی دەستی پێكردەوە
پەیوەندیدار