مامۆستایەكی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین



دوابەدوای بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام لە سبەینێوە 9ی 1ی 2024، مامۆستایەكی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، فشار لە بەڕێوەبەری خوێندنگەكان كراوە بۆ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان.

ئاوات ئازاد، مامۆستای ناڕازی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری خوێندنگەكان فشارێكی زۆریان لێکراوە بۆ ئەوەی بایکۆت بشکێن و دەوام بکەنەوە، بەڵام خۆشبەختانە بەڕێوەبەرەکان وتویانە ئێمە لەگەڵ ڕای زۆرینەی مامۆستاکانمانداین و ناتوانین فشاری زۆر لە مامۆستایان بکەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر مامۆستایان یەکدەنگ و یەگرتووبن، هیچ هێزیک ناتوانیت بەرامبەر ئەو هەموو مامۆستا زوڵم لیکراوە بۆستێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، هەموو پێکەوە لەپیناو یەک ئامانج بەردەوامین و بایکۆت بەردەوامـــــــــــــە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەی خوێندنی بڵاوكردەوە و بڕیاریداوە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە 9ی 1ی 2024 دەوام دەستپێبكاتەوە و تاوەکو 4ـی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، 9ـی ئازار تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم لەسەر 80 نمرە دەکرێت و دواتر وەرزی دووەم دەستپێبكات.

 

یاسین مەحمود بۆ عەلی قەرەداغی: هەڵبژاردنتان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی كوردی مسوڵمان
پێشت یاسین مەحمود بۆ عەلی قەرەداغی: هەڵبژاردنتان ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی كوردی مسوڵمان
بڕیاری نوێ‌ بۆ هەرزان كردنی نرخی نان و سەموون دەركرا
دواتر بڕیاری نوێ‌ بۆ هەرزان كردنی نرخی نان و سەموون دەركرا
ەیوەندیدار