لە مەغریب کچێک پرسە بۆ پشیلەکەی دادەنێت



ماڵپەری الخلیج 365 بڵاویکردووەتەوە کە کجێک لە وڵاتی مەغریب دوای ئەوەی پشیلەکەی دەمرێت پرسەی بۆ دادەنێت و پیاوانی ئاینیشی بانگهێشت کردووە کە فاتیحا بخوێنن بۆ پشیلەکەی.

ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە کە، ئەنجامدانی ئەو پرسەیە بۆ پشیلەکەی لە لایەن کچی جێگری سەرۆکی شارەوانی مەغریبەوە مشتومڕێکی زۆری دروست کردووە.

ئەو کچە بە مردنی پشیلەکەی زۆر غەمبار بووە و دەڵێت: ” ناتوانم لەبیری بکەم”

میدیاکانی مەغریب-یش بڵاویانکردووەتەوە، دراوسێکانی ئەو کچە چوونەتە ماڵەوە بۆ بەشداریکردن لە پرسەکە چونکە نەیانزانیوە پرسەی پشیلەیەکە، بەڵام دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە پرسەی پشیلەیە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

ڤیدیۆی پرسەکە..

ناوەڕۆكی دیدارەكەی سودانی و حەلبوسی ئاشكرا کرا
پێشت ناوەڕۆكی دیدارەكەی سودانی و حەلبوسی ئاشكرا کرا
وەزارەتی پەروەردە: ساڵنامەیەکی تایبەت بە خوێندن لە سنوری بایکۆت دادەنرێت
دواتر وەزارەتی پەروەردە: ساڵنامەیەکی تایبەت بە خوێندن لە سنوری بایکۆت دادەنرێت
ەیوەندیدار