ئەگەری بەریەککەوتنی ئەستێرەی ونبوو بە زەوی ئاشکرا کرا



ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسا وادەی ئەگەری بەریەککەوتنی ئەستێرەیەکی “ونبوو”ی لەگەڵ زەوی ئاشکرا کرد.

بەردی بۆشایی ئاسمان “2007 FT3”  کە 16 ساڵ لەمەوبەر بینرا، و بە فەرمی بە “ئەستێرەی ونبوو” ناسرابوو، ناسا نزیکەی 89 کاریگەری ئەگەریی دەستنیشانکرد کە لە 3ی تشرینی یەکەمی 2024ەوە دەستپێدەکات تا 4ی تشرینی یەکەمی 2119.

ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەگەری بەریەککەوتنی ئەستێرەی ونبووی “2007 FT3” لەگەڵ زەوی نزیکەی بەڕێژەی یەک لە 11،5 ملیۆن ەو ئەم پێکدادانەش هەڕەشەی لەناوبردنی ژیانی مرۆڤ دەکات.

لای خۆیەوە، وتەبێژی ناسا بە ڕۆژنامەی ستاندەر-ی ڕاگەیاندووە: “هیچ مەترسییەکی ناسراو نییە لەسەر کاریگەریی ئەستێرە بچووکەکان لەسەر زەوی لە هیچ کاتێکدا لە سەدەی داهاتوودا”.

ئاماژەی بەوەشکرد: زانایانی هەسارەکان ئەو ئەستێرە بچووکانە پێناسە دەکەن کە لە ماوەی 45 ملیۆن کیلۆمەتر لە خولگەی زەوی نزیک دەبنەوە، تا نزیکبوونەوەکە زیاتر بێت و ئەستێرە بچووکەکە گەورەتر بێت، ئاسانترە بۆ شارەزایانی بەرگری هەسارەکان بتوانن بیدۆزنەوە.

کێشی ئەم ئەستێرە بچووکە ٥٤ ملیۆن تۆنە، بەڵام بە پێوەرەکانی گەردوونی قەبارەکەی بچووکە، هەروەها شارەزایان پێیان وایە ئەو ئەستێرە بچووکە کە ٦٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دایناسۆرەکانی لەناوبردووە، نزیکەی ١٢ کیلۆمەتر پانی بووە و کێشی نزیکەی یەک تریلیۆن تۆن، و هێزی تەقینەوەکە نزیکەی ١٠ ملیار بۆمبی ئەتۆمی بوو.

نرخی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٥ هەزار دینار
پێشت نرخی ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٣٥ هەزار دینار
خەڵك؛ تێچووی حەجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە
دواتر خەڵك؛ تێچووی حەجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار