خەڵك؛ تێچووی حەجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە



دوابەدوای ڕاگەیاندنی لیستی ناوی دەرچووان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، تێچووی حەج دیاری كرا، كە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو پارەكەی 300 دۆلار زیادی كردووە بۆ هەر حاجییەك و بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمیش دەڵێت: هۆكارەكەی ئەوەسە سعودیە باج و ڕسوماتی زیاد كردووە.

شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) وتی، “تێچووی حەجی ئەمساڵ دیاریكراوە بەجۆرێك لەڕێگای ئاسمانیەوە بۆ هەر حاجییەك بڕی 4 هەزار و 800 دۆلار و بەڕێگای وشكانیش بڕی 4 هەزار دۆلار لە حاجییانی هەرێم وەردەگیرێت، ئەوەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نرخەكەی زیادیكردووە.

سەبارەت بە هۆكاری زیاد بوونی پارەی حەجی ئەمساڵ وتیشی، ” بەهۆی زیادكردنی باج و ڕسووماتەكانی حكومەتی سعودیەوەیە لەگەڵ زۆربوونی تێچووی خزمەتگوزارییەكان، كە بۆ حاجیانی هەرێم دابین دەكرێت لە وەرزی حەجی ئەمساڵ”.

ئاشكراشی كرد، تێچووی حەج بەڕێگای ئاسمانی 300 دۆلار زیادی كردووە بەجۆرێك لە 4 هەزار و 500 دۆلارەوە بۆ 4 هەزار و 800 دۆلار و لە ڕێگای وشكانیشەوە 200 دۆلار زیادی كردووە بەجۆرێك لە 3 هەزار و 800 دۆلارەوە بۆ 4 هەزار دۆلار.

شێخ نیاز ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ 56 هەزار و 669 كەس ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، كە هەر كەسێك بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی حەج 25 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەوەش تەنها لەرێگەی پڕكردنەوە فۆڕمی حەج ملیارێك و 400 ملیۆن دینار داهاتیان هەبووە.

ڕاشیگەیاند، “ئەو ملیار و 400 ملیۆن دینارە بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پاڵپشتیی حاجییان بۆ پڕۆسەی حەج بەکارمانهێناوە بۆ ئەوەی نرخیان لەسەر کەمتربکەینەوە، ئەگەر ئەو پارەیە نەکرایەتە سەر نرخی حەج ئەوە نرخ بەرێگەی ئاسمانی دەگەیشتە نزیکەی 5 هەزار دۆلار و بە وشکانی 4 هەزار 170 دۆلار”.

ڕۆژی 16ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم، ئەنجامی تیروپشكی حاجییانی بۆ ساڵی 2024 ڕاگەیاند.

 

ئەگەری بەریەککەوتنی ئەستێرەی ونبوو بە زەوی ئاشکرا کرا
پێشت ئەگەری بەریەککەوتنی ئەستێرەی ونبوو بە زەوی ئاشکرا کرا
بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند
دواتر بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند
ەیوەندیدار