شەپۆلی سەرما و باران هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، لە ڕۆژی چوارشەممەوە بارانبارین دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی لەنگەرگرتنی نزمەپۆشەکانی زەریای ئەتڵەسی بە ئاراستەی دەریای ناوەراستەوە و چالاکبوونەوەیان بە ڕووی وڵاتانی شام، عێراق و تورکیا لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەمەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی دابەزینی بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری بۆ سەر باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا و کاریگەری لاوازی لەسەر کەشوھەوای ناوچەکانمان لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی داھاتوو بە ڕێژەی ٥ تا ٦ پلە نزمدەبنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ناوچە سنووری و شاخاویەکان دەگرێتەوە کە لە بەرزی زیاتر لە ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەری ناوبەناو بارینی بەفر و باران دەبێت، لە بەرزی زیاتر لە ١٥٠٠ مەتریش بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما بەفر بەشێوەیەکی تەواو دەبارێت، بە گشتی ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە پێشبینی دەکرێت لەسەر ناوچەکانمان تا ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە بخایەنێت و ئەگەری بارینی بارانێکی باش لە سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمدا و بارینی بەفرێکی باش لەناوچە شاخاویەکان لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا دەبێت .

ئاراس جەبار وتیشی، لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا ئەگەری بەفربارین بۆ سەنتەری پارێزگا و شارەکانی ھەرێم لاوازە و پێشبینی ناکەین بەفر لە ناوەندی شارەکان و ناوچە نزمەکاندا ببارێت، تەنھا لە ناوچە شاخاویەکاندا لە بەرزی ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەرەکان کراوە دەبێت.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماکدۆناڵدز: بازاڕمان نەماوە
پێشت بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماکدۆناڵدز: بازاڕمان نەماوە
سەرماوسۆڵەیەکی بەهێز باکووری ئەوروپای گرتووەتەوە
دواتر سەرماوسۆڵەیەکی بەهێز باکووری ئەوروپای گرتووەتەوە
ەیوەندیدار