پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد دوو فەرمانی گرتنی هەبووە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لە نووسینگەی نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی و هەروەها لە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی ناوشار- ڕۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی ئاشتی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ش. ع) دەستگیركرد، كە لەنووسینگەی نەهێشتنی توندوتیژی خێزانی بەپێی ماددە (7) و هەروەها لە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بەپێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتباری ناوبراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگا كرا.

قد تكون صورة ‏شخص واحد‏

 

پشتەماڵەكەی دایان بەسەر شانی مێسیدا هەرادەنێتەوە
پێشت پشتەماڵەكەی دایان بەسەر شانی مێسیدا هەرادەنێتەوە
دواتر سوید داوايەكی ئەردۆغان ڕەتدەكاتەوە
ەیوەندیدار