بافل تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دەکات



سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئیدانەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێرانی کرد.

بافل تاڵەبانی دەڵێت”بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین”.

‏‎ئاماژەی بەوەشداوە، ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین.

‏‎دەشڵێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 3ی كانوونی دووه‌می 2024، دوو تەقینەوە لە نزیک مه‌زاری “قاسم سولەیمانی” ڕوویاندا، کە تائێستا بەپێی زانیارییەکان بەهۆی هەردوو تەقینەوەكەوە 73 کەس کوژراون و 170 کەس بریندار بوون.

یەكێتی مامۆستایان: داواكاری مامۆستایان جێبەجێ‌ دەكرێت و خوێندن دەستپێدەكاتەوە
پێشت یەكێتی مامۆستایان: داواكاری مامۆستایان جێبەجێ‌ دەكرێت و خوێندن دەستپێدەكاتەوە
نەوتە 50 هەزاریەكەی عێراق گەیشتە هەرێم
دواتر نەوتە 50 هەزاریەكەی عێراق گەیشتە هەرێم
ەیوەندیدار