یەكێتی مامۆستایان: داواكاری مامۆستایان جێبەجێ‌ دەكرێت و خوێندن دەستپێدەكاتەوە



سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاقیكردنەوەكان لە بەشێكی هەرێم دەستی پێكردووە و لە سنووری ئەو ناوچانەی بایكۆتە تەنها پۆلی 12 تاقیكردنەوە دەكەن و دەشڵێت: داواكارییەكان قورس نین، ئاسانن، ڕەوان، بەڵام بارودۆخی دارایی هەرێم قورسە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە دیمانەیەكی لەگەڵ (خەڵك) ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر داواكاری مامۆستایان كراوە، كە بەهۆیەوە بایكۆت لە بەشێكی هەرێم بەردەوامە و پێشبینیش دەكەین كەمێك لەداواكارییەكان جێبەجێ بكرێت و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

خەڵك: تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم دەستی پێ كردووە، چی دەكەن بۆ ئەو شارانەی بایكۆتی مامۆستایانە؟

ئەحمەد گەرمیانی: ئەوەی ئاگاداربین لەسنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك و ناوچە كوردستانییەكان، تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەمی قۆناغەكانی پۆلی 3ی بنەڕەتی تا 12ی ئامادەیی بەشێوەیەكی باش و ڕێكوپێك بەڕێوەدەچێت و كەمترین كێشە درووستبووە. هاوكات لەسنووری سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە و كۆیە تاقیكردنەوەكان تەنیا بۆ پۆلی 12 و قوتابخانە ناحكوومییەكان بەڕێوەچووە. ئەوەش بەهۆی بایكۆتی مامۆستایان، كە كۆمەڵێك داواكارییان هەیە، گفتووگۆ لەسەری كراوە پێشبینیش دەكەین كەمێك لەداواكارییەكان جێبەجێ بكرێت و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

خەڵك: مووچه گرفتی بۆ پڕۆسەكە درووستكردووە؟

ئەحمەد گەرمیانی: پڕۆسەكە لەسنووری هەولێر و دهۆك هیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام لەسلێمانی گرفتی تێكەوتووە و بەڕێوەناچێت بەهۆی نەبوونی مووچە و بایكۆتی مامۆستایان. لەسلێمانی تەنیا بۆ پۆلی 12 و قوتابخانە ناحكوومیەكان تاقیكردنەوە كراوە.

خەڵك: هیچ هەوڵێك نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان؟

ئەحمەد گەرمیانی: هەوڵ هەیە و ئیشی لەسەر كراوە، بەڵام دەمێنێتەوە بۆ وەرزی دووەم.

خەڵك: هەوڵەكان چین؟

ئەحمەد گەرمیانی: هەوڵدانە بۆ جێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایان و پێشبینیش دەكەین كەمێك لەداواكارییەكان جێبەجێ بكرێت و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە.

خەڵك: داواكارییەكان هێندە قوڕسە ناتوانن جێبەجێی بكەن؟

ئەحمەد گەرمیانی: داواكارییەكان قورس نین، ئاسانن، ڕەوان، بەڵام بارودۆخی دارایی هەرێم قورسە. بارودۆخی سیاسی قورسە.

خەڵك: هیچ ئەگەرێك لەئارادا نییە بۆ چالاكبوونی پڕۆسەكە و دەستوبردی لێ‌ بكرێت؟

ئەحمەد گەرمیانی: ئەگەر و هەوڵ و دانیشتن و گفتووگۆ هەیە.

دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
پێشت دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
بافل تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دەکات
دواتر بافل تاڵەبانی ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دەکات
ەیوەندیدار