مەسرور بارزانی پەیامێك ئاڕاستەی ئێران دەكات



سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سەرکۆنەی هێرشەكەی شاری كرمان دەكات و هاوخەمی خۆی دەگەیەنێتە كۆماری ئیسلامی ئێران.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) پەیامێك ئاڕاستەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم.

ڕاشیگەیاندووە، “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم”.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی-دا، لە شاری كرمان و لە نزیك گۆڕی ناوبراو دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بەهۆیەوە زیاتر لە 70 كەس كوژران و زیاتر لە 170 كەسیش بریندار بوون.

بە نووسراوی فەرمی داوای ٧٠٠ ملیاری تر لە عێراق کرا
پێشت بە نووسراوی فەرمی داوای ٧٠٠ ملیاری تر لە عێراق کرا
“داواکاری مامۆستایان ڕەوایە و دەکرێت بەشێکی جێبەجێبکرێت”
دواتر “داواکاری مامۆستایان ڕەوایە و دەکرێت بەشێکی جێبەجێبکرێت”
ەیوەندیدار