هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوادەخرێت



كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە لە مانگی شوبات-دا ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عبَراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، ڕایگەیاندووە، ناتوانن لە 25ی 2ی 2024دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی زۆری كارتی دەنگدانی بایۆمەتری ماون تاوەكو چاپ بكرێن.

لای خۆشیەوە، عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕۆژنامەوانی كۆمسیۆن ئاشكرای كردووە، نووسراویان بۆ سەرۆكایەتی هەرێم كردووە و پێیان ڕاگەیەنراوە، كە ناتوانن لەو بەروارەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

پێشتر، دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی فیدڕاڵی ڕێککەوتوون لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە ماوەی 25ی شوباتی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو سکاڵایانەی لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دژی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم پێشکەش كراون، لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە تاوتوێ دەکرێن، كە سکاڵاکان پەیوەندییان بە کورسی كۆتاكانەوە هەیە، هەروەها گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن بۆ سەر شێوەی بازنە واتە هەر پارێزگایەك ببێتە بازنەیەكی هەڵبژاردن، نەک هەموو هەرێم یەك بازنەبێت وەك ڕابردوو”.

ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیاریدا گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمدا بکات، پێدەچێت هەڵبژاردن بۆ ماوەی یەک تا دوو مانگی دیکە دوابکەوێت.

بەپێی مەرسوومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.

 

“داواکاری مامۆستایان ڕەوایە و دەکرێت بەشێکی جێبەجێبکرێت”
پێشت “داواکاری مامۆستایان ڕەوایە و دەکرێت بەشێکی جێبەجێبکرێت”
چای بەڵاڵوك چییە؟ تا ئێستا خواردوتەتەوە … وریای بە!
دواتر چای بەڵاڵوك چییە؟ تا ئێستا خواردوتەتەوە … وریای بە!
ەیوەندیدار