لیرەی تورکی ٤٨.١٪ی بەهاکەی لەدەستداوە



لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە بەشێوەیەک نزیکەی هێندی نیوەی بەهاکەی بەراورد بەساڵی ڕابردوو لەدەستداوە کە دەگاتە ٤٨.١٪.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە نزیکەی سێ هەزار لیرەی تورکییە ئەمەش بۆ دۆلار بەرامبەر لیرە بەهایەکی بەرزە و دەوترێت خەڵک و وەبەرهێنەرانیش متمانەیان بە دراوی لیرەی تورکی کەمبووەتەوە.

بانکی ناوەندی تورکیا وەک رێکارێک لەبەرامبەر دابەزینی بەهای لیرەدا بڕیاریدا رێژەی سود بەرزبکاتەوە بۆ ٤٢.١٪، بەڵام ئەش هێندە کاریگەری نەبوو. لەساڵی ٢٠١٧دا بەهای لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە ٣٧٩ لیرە، بەڵام تا سەرەتا ساڵی ٢٠٢٤ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەرە بە دوو هەزار و ٩٧٥ لیرەی تورکی و بەمەش لیرەی تورکی ٧٨٠٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.

خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، دوودڵی هاوڵاتییان و وەبەرهێنەران لە ئایندەی لیرەی تورکی و ناسەقامگیری بەهاکەی، بووە بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان بەشێوەیەکی بەرفراوان ڕوو لە کڕین و مامەڵەکردن بە دۆلار بکەن ئەمەش قەبارەی هەڵاوسانی بەڕێژەیەکی زۆر بەرزکردووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، خەڵک، وا باشترە خەڵک هۆشمەندانە مامەڵە بکەن، راستە بەهای لیرە دابەزیووە، بەڵام هەڵاوسان هەیە و  نرخی کاڵاش بەرزە، باشترە گەشتیار یان وەبەرهێنەران بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دراو بکەن، چ بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا یان گەشتکردن بۆ تورکیا بێت.

خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
پێشت خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
ڕێزگرتن و پاداشتدانەوەی مامۆستایان
دواتر ڕێزگرتن و پاداشتدانەوەی مامۆستایان
ەیوەندیدار