لیرەی تورکی هاڕەی کرد



لیرەی تورکی بەردەوامە لە لەدەستدانی بەهاکەی و ئەمشەویش دابەزینێکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد.

ئەمشەو نرخی 100 دۆلار گەیشتە دوو هەزار و 975 لیرە، ئەمەش یەکەمجارە دراوی تورکی بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.

هاوکات دابەزینی بەهای لیرە لە بەرامبەر یۆرۆش درێژەی هەیە و ئەمشەو 100 یۆرۆ بوو بە سێ هەزار و 259 لیرە.

تا ئێستا ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی تورکیا و لە نێویشیاندا بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود، نەبوونەتە ڕێگر لە بەردەم داکشانی بەهای دراوی ئەو وڵاتە.

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیران
پێشت گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیران
پارێزگاری سلێمانی: هیچ کاتێك کورد هێندەی ئێستا پەرتەوازە و لاواز نەبووە
دواتر پارێزگاری سلێمانی: هیچ کاتێك کورد هێندەی ئێستا پەرتەوازە و لاواز نەبووە
ەیوەندیدار