پارێزگاری سلێمانی: هیچ کاتێك کورد هێندەی ئێستا پەرتەوازە و لاواز نەبووە



پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا کورد لەم بەشەی کوردستاندا بەم ڕادەیە پەرتەوازەو خۆشباوەڕو لاوازنەبووە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەر لایەنێك سەرکەوتنی خۆی لە شکستی لایەنەکەی تردا دەبینێتەوە.

ئەمشەو هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پەرتەوازەیی لایەنەکان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

هەر کاتێک، درک و وردبینیی و دووربینیی و بیرکردنەوەی ستراتیژیی و، توانستی پێگەیشتن و تێگەیشتن و خوێندنەوەی مێژوو ڕووداو و سەرچاوەو هۆکارو هاوکێشە نێودەوڵەتیی و ناوچەیی و ناوخۆییەکان و، ئیرادەو پشتبەخەڵکیخۆبەستن و بەردەوامبوون و مکوڕبوون و جەسوربوون و شێرگیریی و ئامانج و بەخەمگرتنی خەڵک و خاک و خۆبەخاوەنزانینی نیشتمانمان هەبوو؛ توانیمان بیرو بڕوای باوەڕی خۆمان و ژێرپێی خۆمان بپارێزین؛ زۆر بە ئاسانیش دەتوانین ئاسمان و ئاوی کوردستان بپارێزین.

هەر کات توانیمان بەرگریی ناوەوەی خۆمان بەهێز بکەین، لەگەڵ خۆماندا گفتوگۆ بکەین، وەڵامی دەنگ و خواست و هاوارو بانگ و مافی هاووڵاتیانی خۆمان بدەینەوە؛ ئەو کات بەرگەی دەرەوە دەگرین و دەرەوە گوێمان بۆ دەگرێت و، وەڵامی سەرکەوتنی خۆمان وەردەگرینەوە.

لە سەد ساڵی ڕابردوودا؛ هیچ کاتێک هێندەی ئێستا؛ کورد لەم بەشەی کوردستاندا، بەم ڕادەیە: خۆنەناس و بێباک و بێئەزموون و بێسەرو بێپشت و پەرتەوازەو خۆشباوەڕو لاوازنەبووە.

تا شینی من شایی تۆ بێت، تا شادیی تۆ کۆستی من بێت، تا ئەم جەستەی کوردایەتییە شەکەتە هەست بە ئازاری خانەکانی خۆی نەکات، نە سەر بەسەرەوە دەمێنێت و نە سەربەخۆیی بە ئابورییەوە، نە سەروەریی بە ئاسمان و بە خاکەوە.

لیرەی تورکی هاڕەی کرد
پێشت لیرەی تورکی هاڕەی کرد
نەرمین مەعروف زانیاری نوێ دەربارەی مووچە دەخاتەڕوو
دواتر نەرمین مەعروف زانیاری نوێ دەربارەی مووچە دەخاتەڕوو
ەیوەندیدار