نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



قائیمقامیەتی ناوەندی كەركوك نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دیاری كرد.

قائیمقامیەتی ناوەندی كەركوك لە گشتاندنێكدا بڕیاری لیژنەی تایبەت بە دیاری كردنی نرخی مۆلیدەی بۆ مانگی 12ی ساڵی 2023 بڵاوكردەوە، كە بەپێی گەڕەك و ناوچەكان دەگۆڕێت و لە نێوان 4 هەزار دینار بۆ 8 هەزار دیناردا دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ دیاری كردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە پشتیان بەستووە بە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای مۆلیدە و نرخی گاز لە بازاڕدا.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە مۆلیدەكان بەیانیان لە كاتژمێر 6 بۆ 8 مارەبا بدەن و هەروەها لە 11ی پێشنیوەڕۆ تاوەكو 1ی شەو جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و پشووە فەرمییەكان، كە كاركردنی مۆلیدەكان دەگۆڕێت و پێدانی كارەبا لە كاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 1ی شەو دەبێت.

خشتەی پارەی ئەمپێری مۆلیدە بەپێی گەڕەك و ناوچەكانی كەركوك:

ئەندامێكی ئەو گروپەی پۆلیسەكەی كەركوكیان كوشت دەستگیركرا
پێشت ئەندامێكی ئەو گروپەی پۆلیسەكەی كەركوكیان كوشت دەستگیركرا
ئومێد خۆشناو: كابینەی نۆیەم ئەولەویەتی داوەتە كەرتی تەندروستی
دواتر ئومێد خۆشناو: كابینەی نۆیەم ئەولەویەتی داوەتە كەرتی تەندروستی
ەیوەندیدار