ئومێد خۆشناو: كابینەی نۆیەم ئەولەویەتی داوەتە كەرتی تەندروستی



لە شەوی سەری ساڵدا لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون و ئافرەتانی هەولێر 34 منداڵ لەدایكبوون و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: كابینەی نۆیەم ئەولەویەتی داوەتە كەرتی تەندروستی و بۆ ساڵی تازەش بەرنامە و ئەجیندای تری لە بەردەستدایە.

ئەمشەو دوو شەممە 1ی 1ی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، نەخۆشخانەی لەدایك بوون و ئافرەتانی بەسەركردەوە و دیاری بەسەر ئەو منداڵانە دابەشكرد، كە لەشەوی سەری ساڵ لە دایكبوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو وێرای نزای تەمەن درێژی بۆ مندڵانی تازە لە دایكبوو، سوپاسی تیمی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكەی كرد، كە 24 كاتژمێر لە پێناو سەلامەتی دایكان و منداڵان شەونخونی دەكەن.

وتیشی، “كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەولەویەتی داوەتە كەرتی تەندروستی و بۆ ساڵی تازەش بەرنامە و ئەجیندای تری لە بەردەستدایە بۆ زیاتر پێشخستنی ئەو كەرتە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە شەوی سەری ساڵدا ٣٤ منداڵ لە دایكبوون، كە ٣٠ منداڵ بە ئاسایی و ٤ منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایكبوون.

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێشت نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
دواتر گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار