كەشتییەكی جەنگی ژێرئاوكەوت



 

ئەمڕۆ دوو شەممە پرۆسەی گەڕان و پشكنین لە تایلاند بۆ دۆزینەوەی 20 دەریاوان دەستیپێكرد، دوای 12 كاتژمێر لە ژێرئاوكەوتنی كەشتییەكی جەنگی و نادیاری چارەنووسی 12 سەرنشینەكەی.

ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێس بڵاویكردەوە، تیمەكانی گەڕان بە بەشداری كەشتی و هێلیكۆپتەر دەستیان بە پرۆسەی گەڕان كردووە بە دوای ئەو دەریاوانانەدا.

هێزی دەریایی تایلاند ڕایگەیاند، شەپۆلی بەرزی دەریا بووە بەهۆكاری ژێرئاوكەتنی كەشتییەكی جەنگی لە ئێوارەی یەك شەممەدا، ئێستا شەپۆلەكان هەر بەبەرزی ماونەتەوە، بۆیە كارەكانی بەلەمە بچووكەكانی ئاستەنگكردووە.

یەكێك لە ڕزگاربووەكان بۆ كەناڵی بی بی سی ڕایگەیاند دوای سێ كاتژمێر لە ژێرئاوكەوتنی كەشتییەكەیان ڕزگاركراوە.

دەشڵێت شەپۆلەكانی دەریا بۆ سێ مەتر بەرزبوونەوە كاتێك لە كەشتییەكەی داوە.

بەهۆی بای بەهێز و بەرزی شەپۆلەكانەوە ئاو چووە نێو كەشتی ئێچ تی ئێم ئێس سووخوسای و بەهۆیەوە سیستمی كارەباییەكەی لەكاركەوت، بەهۆیەوە ئاوی زیاتر چووە ناو كەشتییەكە تا ژێر ئاو بوو.

هێزی دەریایی تایلاند سێ كەشتی و دوو هێلیكۆپتەری بۆ ڕزگاركردنی كەشتیەكە نارد، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

ئەو كەشتییە لە گەشتێكی ئاسایی خۆیدا بوو لە دووری 32 كیلۆمەتر لە بەندەری ناوچەی بانگسافان لە هەرێمی براچوان خێری خان.

مانگرتنی سەرتاسەری دەستپێدەكاتەوە
پێشت مانگرتنی سەرتاسەری دەستپێدەكاتەوە
“مەترسییەكانی داعش زیادیانكردووە”
دواتر “مەترسییەكانی داعش زیادیانكردووە”
ەیوەندیدار