“مەترسییەكانی داعش زیادیانكردووە”



 

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە هۆشداری دا لە دووبارە گەشەكردنەوەی چەكدارەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش.

رێڤینگ هرووری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بۆ بەشی عەرەبی ئاژانسی نۆڕس پرێس ڕایگەیاند، داعش تا ئێستا مەترسییەكانی هەر ماوە، ڕووداوەكانی ئەم دواییەش ئەوەیان سەلماند، داعش ڕەوشی باكووری سووریای لە هەڕەشەكانی توركیاشی قۆستووەتەوە و ئەوەش داعش بەهێز دەكاتەوە، چونكە هەسەدە بە جەنگی توركیاوە سەرقاڵ دەبێت.

داواشیكرد، هەماهەنگی هەبێت لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هێزەكانی سووریای دیموكرات بۆ جەنگی داعش.

دوێنێ لە هێرشێكدا لە كەركوك زیاد لە 10 پۆلیسی عێراق كوژران، ئەوەش بەزەنگێكی مەترسیدار لێكدانەوەی بۆ كرا.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە كرد.

هاوكات ئەمڕۆ دوو شەممە شاندێكی باڵای سەربازی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی كەركوك گەیشتنە پارێزگەكە.

 

كەشتییەكی جەنگی ژێرئاوكەوت
پێشت كەشتییەكی جەنگی ژێرئاوكەوت
دژایەتی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە دەكرێت
دواتر دژایەتی یەكگرتنەوەی پێشمەرگە دەكرێت
ەیوەندیدار