لێکۆڵەرێکی ئابووری: بودجە هەمواردەکرێتەوە و گرفتە داراییەکان چارەسەردەبن



لێکۆڵەرێکی ئابووری بەرنامەکانی حکومەتی ئاشکرا کرد بۆ هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵە، وەک هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی کورتهێنان.

ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر شێخ، لێکۆڵەری کاروباری ئابووری، ڕایگەیاند، “حکومەت لە بەرنامەیدایە بۆ ئەوەی هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی دەوڵەتی عێراق بۆ ئەو سێ ساڵە بکات، کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک هەموارکردنەوە لە هەندێک ماددەی یاسای بودجەدا دەکرێت، لەوانە ئەنجامدانی گواستنەوەی دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان”.

باسی لەوەکرد، “ئەم هەنگاوانە یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی چاوەڕوانکراو لە ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ٤٠ ترلیۆن دینار”.

ئەوەشی خستەڕوو، “وەزارەتی دارایی کاردەکات بۆ هەموارکردنەوەی ڕەشنووسەکە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، پاشان پەسەندکردنی لە ئەنجومەن کە وەک دەقێکی یاسایی دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە”.

بودجەی ئێستا گەورەترین بودجەیە لە مێژووی عێراقدا، کە نزیکەی ١٥٣ ملیار دۆلارە لە ساڵێکدا، کورتهێنانی دارایی گەورە بە نزیکەی ٤٨ ملیار ساڵانە خەمڵێندراوە، ئەمەش زیاترە لە دووهێندەی ئەو کورتهێنانەی کە لە دوایین بودجەی ساڵی ٢٠٢١ تۆمارکرەاوە کە گەیشتە ١٩.٧ ملیار.

٣٣ کەس لە ناوچەیەکی بەغدا بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون
پێشت ٣٣ کەس لە ناوچەیەکی بەغدا بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون
سودانی: ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان
دواتر سودانی: ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان
ەیوەندیدار