سودانی: ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان



سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە گەلی عێراق کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ساڵی نوێ دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە گەلی عێراقی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ساڵی نوێ دەبێتە “ساڵی دەستکەوتەکان” و گۆڕینی پلانەکان بۆ واقیع.

سودانی لە راگەیەندراوێکدا پیرۆزبای هاتنی ساڵی نوێی لە گەلی عێراق کرد و ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی بەشەرەفی عێراق دەکەم، لە خودای مەزن دەپاڕێمەوە بۆ ئەوەی عێراقی خۆشەویستمان بپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە هیوا و ئیرادەوە دەچینە ناو ساڵێکی نوێوە، کە تیایدا هەڵگری خواستەکانی گەلەکەمان دەبین، دەبێتە ساڵێکی پڕ لە پێشکەوتن و کار و بەخشین.

ئەوەشی خستەڕوو، “ساڵی نوێمان دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان، ساڵی گۆڕینی پلانەکان دەبێت بۆ کردار، هەوڵ و کردارەکانمان لە بەرژەوەندی گەلی عێراق دەبێت

لێکۆڵەرێکی ئابووری: بودجە هەمواردەکرێتەوە و گرفتە داراییەکان چارەسەردەبن
پێشت لێکۆڵەرێکی ئابووری: بودجە هەمواردەکرێتەوە و گرفتە داراییەکان چارەسەردەبن
جارێکی دیکە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا
دواتر جارێکی دیکە سنووری چەمچەماڵ بۆردوومان کرا
ەیوەندیدار