سکاڵا لەسەر کارگەی چیمەنتۆی لافارج تۆمارکرا



پارتی سەوزی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆکردنەوەی ٥ هەزار واژۆی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کارگەی چیمەنتۆی لافارجی فەڕەنسی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارتی سەوزی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر داوای ٥ هەزار هاووڵاتی ئەمڕۆ سکاڵای یاسایی لەسەر کارگەی چیمەنتۆی لافارجی فەڕەنسی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار دەکەین، لە کاتێکدا پێشتریش سکاڵامان لەسەر تۆمارکردووە، بەڵام بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی لە پیسکردنی ژینگەی ناوچەی بازیان، چەمچەماڵ، سلێمانی و دەوروبەری.

ئاماژەی بەوەکرد، تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کارگەی چیمەنتۆی لافارجی فەڕەنسی لە کاتێکدایە کە بڕیاربوو سکاڵا لەسەر کارگەی چیمەنتۆی تاسڵوجەش تۆماربکەین، بەڵام ئەو کارگەیە ئەمڕۆ هاتنە سەر خەت بەڵێنیاندا لە ماوەیەکی کەمدا فیلتەرەکانیان بگۆڕن، تەپوتۆز و دوکەڵ نەهێڵن و ژینگەی ناوچەکە پیس نەکەن.

باسی لەوەکرد، ژینگەی هەرێمی کوردستان بەرەو پیسبوون دەچێت، خەڵکێکی زۆر توشی نەخۆشییە دریژخایەنەکان و شێرپەنجە بوون، هەر بۆیە ئێمە کە سکاڵامان تۆمار کرد داوای قەرەبوو دەکەینەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەیە تووشی نەخۆشی درێژخایەن بوون و لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون لە ڕێگەی فۆرمێکەوە ( ناوی چواری نەخۆش، کارتی نەخۆشخانەی هیوا، کارتی نیشتیمانی، فۆرمی خۆراک، شوێنی نیشتەجێبوون، ژمارەی تەلەفون).

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای ساڵی نوێ سکاڵاکەمان لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار دەکەین، هاوکات لەگەڵ نوێنەرەکانی کورد کۆدەبینەوە تا سکاڵاکە بەرنە پەرلەمانی عێراق.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠٢٣ لە پارێزگای سلێمانی بە شار و شارۆچکەکانی دەوروبەرییەوە زیاتر ٧٥ هەزار هاووڵاتی تووشی نەخۆشی درێژخایەن بوون و لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراون، بێجگە لەوانەی کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر چوونەتە دەرەوەی وڵات.

کارگەری لافارجی فەڕەنسی زیاتر لە ١٨٢ کارگە و کۆمپانیای لەسەر ئاستی جیهان هەیە، بووەتە هۆکارێکی سەرەکی پیسبوونی ژینگەی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

 

بارزانی هۆشداریی دەدات و دوو داواکاریش ئاڕاستەی عێراق و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات
پێشت بارزانی هۆشداریی دەدات و دوو داواکاریش ئاڕاستەی عێراق و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی دەکات
مەسرور بارزانی هەڵوێستی دژی هێرشەکەی پیرمام ڕاگەیاند
دواتر مەسرور بارزانی هەڵوێستی دژی هێرشەکەی پیرمام ڕاگەیاند
ەیوەندیدار