مەسرور بارزانی هەڵوێستی دژی هێرشەکەی پیرمام ڕاگەیاند



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشەکەی دوێنێی سەر بارەگایەکی پێشمەرگە ئیدانە کرد کە لە ڕێی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدرابوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین”

وتیشی: “بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی هێزەکانی دەرەوەی یاسا و هاوکارەکانیان دەکەم”.

ئەم پەیامەی مەسرور بارزانی دوای ئەوە هات کە کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەوی ڕابردوو بە دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند، چاوەڕوانی وەڵام و هەنگاوی کرداری لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی دەکەین لە سزادانی ئەم گروپانەو هەر وەڵامدانەوەیەکیش لە کات و ساتی گونجاودا بە مافی خۆمان دەزانین.

 

سکاڵا لەسەر کارگەی چیمەنتۆی لافارج تۆمارکرا
پێشت سکاڵا لەسەر کارگەی چیمەنتۆی لافارج تۆمارکرا
کەشناسی کەشوهەوای یەکەم ڕۆژی 2024ی ڕاگەیاند
دواتر کەشناسی کەشوهەوای یەکەم ڕۆژی 2024ی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار