بە ڤیدیۆ؛ ئۆكراینا هێرشی كردە سەر شارێكی ڕوسیا



پارێزگاری هەرێمی بەلگۆرۆدی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشی ئۆكراینا بۆ سەر شارەكەیان، چەند كەسێك كوژران و بریندار بوون، كە دوانیان منداڵن.

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری هەرێمی بەلگۆرۆدی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، “هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا هێرشیان کردە سەر ناوەندی شاری بێلگۆرۆد، بەپێی دەرەنجامە سەرەتاییەکان، لە هێرشەکەدا 2 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەبووە”.

ڕاشیگەیاندووە، دوێنێ جارێكی دیكە هێرش کراوەتە سەر شارەکەیان و کەسێک گیانی لەدەستداوە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕێگری لە هەوڵی ئیدارەی کیێڤ كرا بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی بە موشەکهاوێژێکی فرە بۆمب لە دژی ناوچەكانی ناو خاکی ڕوسیا لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا”.

ئاشكراشی كردووە، ١٣ مووشەک بەسەر ئاسمانی ڕوسیاوە تێکشکێندران بەپێی سیستەمی بەرگری ئاسمانی.

هاوپەیمانییەكەی مالكی هەڵوێستی لەسەر دانانی پارێزگارەكان ڕاگەیاند
پێشت هاوپەیمانییەكەی مالكی هەڵوێستی لەسەر دانانی پارێزگارەكان ڕاگەیاند
بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت و نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا
دواتر بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت و نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار