بازاڕی دۆلارەكە دادەخرێت و نرخی دۆلار ڕاگەیەنرا



بەهۆی سەری ساڵەوە بازاڕی دۆلارەكە لە یەكەم ڕۆژی ساڵی 2024 دادەخرێت و نرخی دۆلاریش تا ڕادەیەك جێگیر بووە.
ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە سلێمانی لە گشتاندنێكدا بڕیاری داوە ڕۆژی دوو شەممە 1ی 1ی 2024 بكرێتە پشوو، بەوهۆیەوە ئەو ڕۆژە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دادەخرێت.
لای خۆشیەوە، ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندییەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار تاڕادەیەك جێگیرە و گۆڕانێكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە.
وتیشی، “ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە، نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار بوو، لە كاتی ئێوارەشدا هەر بەو نرخە داخرا”.

بە ڤیدیۆ؛ ئۆكراینا هێرشی كردە سەر شارێكی ڕوسیا
پێشت بە ڤیدیۆ؛ ئۆكراینا هێرشی كردە سەر شارێكی ڕوسیا
ئێران جێگرەوەی دۆلاری بۆ مامەڵەکانی لەگەڵ عێراق راگەیاند
دواتر ئێران جێگرەوەی دۆلاری بۆ مامەڵەکانی لەگەڵ عێراق راگەیاند
ەیوەندیدار