دەمامک و داپۆشینی ڕووخسار قەدەغە کرا



پۆلیسی پاریزگای کەرکوک بلاویکردەوە، هەرکەسێک دەمامک لەسەر بکات و ڕوخساری داپۆشێت دەستگیر دەکرێت.

پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیەندراویکدا ئاماژە بەوەدەکات، لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەر کەسێک دەکات کە ڕوخساری داپۆشێت یان بیشارێتەوە بە پۆشینی دەمامک، غوترە، یاشماغ، دەمامک، ، یان هەر پارچە قوماشێک کە بۆ شاردنەوەی ڕووخساری بەکارهاتبێت ،

ئاماژە بەوەشدەکات لە کاتی بینین یان دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا  وەک تاوانبار و گومانلێکراو، و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

شایەنی باسە ئەم بڕیارەی پۆلیسی کەرکوک لە کاتێکدایە، کە دوێنێ دوو چەکداری نەناسراو کە بە دەمامک دەموو چاویان داپۆشرابوو، لەناو بازاڕی لەنگەی کەرکوک بە دەمانچە هێرشیان کردە سەر دوو پۆلیس، بەداخەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەویتر بە سەختی برینداربوو، هاوکات تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەستگیر نەکراوە، و دەسەڵاتدارانی پارێزگاکە کردەوەکە بە کردەوەیەکی تیرۆرستی لە قەڵەم دەدەن.

پەیامێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پێشت پەیامێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
یاسین مەحمود بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی زاگرۆس فەتاح دەکات
دواتر یاسین مەحمود بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی زاگرۆس فەتاح دەکات
ەیوەندیدار