یاسین مەحمود بروسکەیەکی ماتەمینی ئاڕاستەی زاگرۆس فەتاح دەکات



یاسین مەحمود رەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی، بروسکەیەکی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵەی قادر ئاغای موبڕە و زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکرات کرد و پرسەو هاوخەمی خۆیانی بۆ دەربڕین.

دەقی بروسکەی ماتەمینییەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ.

صدق الله العلي العظيم

بروسکەی ماتەمینی بەڕێزان؛ -بنەماڵەی قادر ئاغای موبڕە -کاک زاگرۆسی شەهید فەتاح ئاغا هاوخەمی خۆمان ڕادەگەیەنین بە ژیانئاوایی پوری ئازیز و خۆشەویستمان (تەڵا خان) کچی قادر ئاغایی موبڕە، خێزانی شەهید فەتاح ئاغا، خوشکی بەرێزان کەریم ئاغا، عەباس ئاغا و عبدالله ئاغا، دایکی کاک زاگرۆسی شەهید فەتاح ئاغا ، خوای گەورە بە میهرەبانی خۆی لەگەڵدا بکات و رۆحی ئەم ئازیزەمان لەبەهەشتەکەی خۆیدا شاد و ئاسوودە بکات.

بەناوی خۆم و هاوکارانم لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، هاوبەشی خەمی گەورەتانم بۆ لەدەستدانی ئەم شاژنە سەنگین و بەئەمەکە، لەیەزدانی مەزن داواکارین کە دڵنەوایی و سەبوری هەموو لایەک بدات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

یاسین مەحمود رەشید سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان – سلێمانی 29-12-2023

دەمامک و داپۆشینی ڕووخسار قەدەغە کرا
پێشت دەمامک و داپۆشینی ڕووخسار قەدەغە کرا
دایکی زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆچی دواییکرد
دواتر دایکی زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کۆچی دواییکرد
ەیوەندیدار