یاریزانانی ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگاش ئاهەنگیان گێڕا



 

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی جامی جیهانیی “FIFA” لە دەرەوەی یاریگای “لوسیل”یش ئاهەنگیان گێڕا.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی جامی جیهانیی “FIFA” ٢٠٢٢ لە دەرەوەی یاریگا لەناو ئەو پاسە تایبەتەی بۆیان ئامادەكرابوو سڵاویان لە هاندەرانیان كرد و خۆشی خۆیان دەربڕی.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە لە یاری كۆتاییدا بە لێدانی یەكلاییكەرەوە لە فەڕەنسایان بردەوە و بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆیاندا جامی جیهانییان بەرزكردەوە لە دەرەوەی یاریگاش لەگەڵ هەزاران هاندەر خۆشی خۆیان دەربڕی و ئاهەنگیان گێڕا.

یاریزانان دوای ئەوەی لەناو یاریگا لەگەڵ خێزانەكانیان و هاندەرانیان ئاهەنگیان گێڕا، بە پاسێكی كراوەی تایبەت بە شەقامی ناوچەی لوسیل رۆژهەڵاتی قەتەر تێپەڕین و سڵاویان لەو هاندەرانە كرد كە نەیانتوانیبوو بچنە ناو یاریگا.

نمایشی یارییە ئاگرینەكان لە كاتی تێپەڕبوونی پاسەكە بە شەقامەكەدا هەمووانی خستە جۆش و خرۆش.

لە پاڵەوانێتییەكەدا كە قەتەر میوانداریی كرد، ئەرجەنتین دوای یارییەكی پڕ لە تاموچێژ بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا جامەكەی بەرزكردەوە.

نەوت بەرز بووەوە
پێشت نەوت بەرز بووەوە
ماسك ڕەنگە لە تویتەر دووربكەوێتەوە
دواتر ماسك ڕەنگە لە تویتەر دووربكەوێتەوە
ەیوەندیدار