ماسك ڕەنگە لە تویتەر دووربكەوێتەوە



 

دامەزرێنەری تێسلا و سپەیس ئێكس، ئیلۆن ماسك دەستی بە راپرسییەك كردووە سەبارەت بە وازهێنانی لە ئەركی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر و ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەنجامی راپرسییەكە پەسەند دەكات.

ئیلۆن ماسك لەو رۆژەوەی تویتەری كڕیوەتەوە تا ئێستا، لەگەڵ زۆرێك لە بەكاربەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بەتایبەتی كارمەندانی كۆمپانیاكە و ئەوانەی ریكلامی تیادا دەكەن كێشەی هەیە، تویتێكی كردووە و تیایدا پرسیاری ئەوەی كردووە كە ”پێویستە وەك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر واز بهێنێت؟ پابەندی دەرەنجامەكانی ئەم راپرسییە دەبێت”.

دوای ئەوەی ئیلۆن ماسك ئەو راپرسییەی دەست پێ كرد لە تویتێكی دیكەیدا ئاماژەی بەوە كرد كە جیددیە لەبارەی جێهێشتنەكەیەوە و رایگەیاند: ”ئاگاداربە چی دەڵێیت، چونكە ئەوە بەدەست دەهێنیت”.

تویتەكەی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تویتەر كە دوای نزیكەی شەش كاتژمێر كۆتایی دێت، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن و ٨٧٠ هەزار كەس تیایدا دەنگیان داوە و لەسەدا ٥٦،٣ی بەشداربووان لەگەڵ وازهێنانیدان و لەسەدا ٤٣،٧ی لەگەڵ مانەوەیدان.

لە كاتژمێرەكانی پێشتردا رێژەی ئەوانەی لەگەڵ وازهێنانی ئیلۆن ماسك بوون گەیشتە سەرو لەسەدا ٥٨.

لە دوایین پۆستی ئەو بازرگانە كە نزیكەی سێ كاتژمێر لەمەوبەر بڵاوی كردەوە، رایگەیاند: ”ئەوانەی دەسەڵات دەخوازن، ئەوانەن كەمترین شایستەی دەسەڵاتن”.

ئیلۆن ماسك لە ٢٨ی تشرینی یەكەمدا، تویتەری بە ٤٤ ملیار دۆلار كڕی.

یاریزانانی ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگاش ئاهەنگیان گێڕا
پێشت یاریزانانی ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگاش ئاهەنگیان گێڕا
مەترسی لەسەر ئەوروپا هەیە
دواتر مەترسی لەسەر ئەوروپا هەیە
ەیوەندیدار