گۆڕاوی کۆرۆنا گەیشتە وڵاتێکی عەرەبی



ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی میسر  ڕایگەیاند، ڤایرۆسی نوێی گەشە کردنی کۆرۆنا “جی ئێن ١” JN1  گەیشتووەتە ئەو ولاتە.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی میسردا ئاماژە بەوەکراوە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و شیکاری نەخۆشییەکانی دوو نەخۆش دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەن کە بە گۆڕاوی کۆرۆنا دەناسرێت و ناوی “جی ئێن وەن”ی لێنراوە.

تەندروستی میسر باسی لەوەشکردووە، ئەو دوو حاڵەتە دەستنیشانکراوە دۆخی تەندروستییان جێگیرە پێوسیتیان بەوە نەبووە لە نەخۆشخانەدا بهێڵدرێنەوە و حاڵەتەکەیان سووک بووە و تووشی هەناسەتەنگییەکی کەم بوون.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر JN1ی بە “جۆرێکی گۆڕدراو” پۆلێن کردووە و دەڵێت بەڵگەکانی ئێستا ئەوە نیشان دەدەن کە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی گشتی کەمن

وەزارەتی تەندروستی میسر پەیامێکی بۆ هاوڵاتیان ناردووە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی پەتاناسی وڵاتەکە دەکەن و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕاسپاردە تەندروستییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا نییە، چونکە یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی کە تووشی کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت وەک ئەنفلۆنزا و گروپی ڕینۆپلاستی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هیچ ڕێوشوێنێکی پزیشکی نییە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی جیاواز لە ڤایرۆسەکانی دیکە کە تووشی سیستمی هەناسەدان دەبن.

ئێستا نۆرەی بەرژەوەندیە باڵاکانە…!
پێشت ئێستا نۆرەی بەرژەوەندیە باڵاکانە…!
زانایانی عێراق: دەبێت ئەو کەسەی دەمدرێژیی بەرامبەر مامۆستای مودەریس کرد بدرێتە دادگا
دواتر زانایانی عێراق: دەبێت ئەو کەسەی دەمدرێژیی بەرامبەر مامۆستای مودەریس کرد بدرێتە دادگا
ەیوەندیدار