دراوێکی دیکە شوێنی دۆلار دەگرێتەوە؟



دۆلار بەرەو لاوازی دەچێت، هاوکات پاوەند بەرەو باشترین ئاستی ساڵانەی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ەوە دەڕوات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆلار لە سەرەتای مامەڵەکانیدا زیانێکی زۆری بەرکەوت و دوای دوو ساڵ لە بەرزبوونەوەی بەهێز، ئێستا ڕووی لە دابەزین کردووە.

بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهۆی پێشبینییەکانی بانکی فیدراڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا) کە دەیکات بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لە ساڵی داهاتوو، کاریگەرییان لەسەر هەیە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی نوێ کەمبوونەوەی ڕێژەی نەخت، بەرزی و نزمییەکی کەم لە نرخی دۆلار ڕووبدات.

بەپێی پێوەرەکانی دۆلار کە دراوی ئەمریکی بەرامبەر بە شەش دراوی کێبڕکێکار دەپێوێت، بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج مانگدا دابەزی و گەیشتە ١٠٠.٨١ و بە ڕێژەی ٪٠.٥ دابەزی، ڕوو لە دابەزینی زیاترە بۆ ئەمساڵ بە ڕێژەی ٪٢.٦، ئەمەش کۆتایی بە دوو ساڵی یەک لەدوای یەک بەرزبوونەوەی بەهێزی دۆلار هێنا.

وەبەرهێنەران سەرنجیان لەسەر کاتی کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی ناوەندی ئەمریکایە.

نرخی یۆرۆ بە ڕێژەی ٪٠.٠٩ بەرزبووەوە و گەیشتە ١.١١١٣ دۆلار و لە ژێر بەرزترین ئاستی پێنج مانگدا مایەوە و دوێنێ چوارشەممە ١.١١٢٢ دۆلار بوو.

تاکە دراوی ئەوروپی بەرەو بەرزبوونەوەی ساڵانە بە ڕێژەی لەسەدا ٣.٧ دەڕوات، ئەمەش بەهێزترین ئاستی لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە تۆمارکردووە.

سەبارەت بە پاوەندی بەریتانی، لە دوایین مامەڵەدا گەیشتە ١.٢٨١٣ دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای ١٠ی ئابەوە، لە بەرزبوونەوەی زیاتردایە بۆ بەدەستهێنانی بەرزبوونەوەی ٪٦ لەمساڵدا، کە بەهێزترین ئاستە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە.

لە ئاسیا، یێنی ژاپۆنی بە ڕێژەی ٪٠.٢٣ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٤١.٥٠ بەرامبەر بە دۆلار و لە ماوەی پێنج مانگدا نزیکبووەوە لە لوتکەی کە ١٤٠.٩٥ بوو کە سەرەتای ئەم مانگە دەستی پێکردبوو.

دراوی ئاسیا لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٪٤ بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە و بۆ مانگی دووەمی لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.

سەرۆکی کۆریای باکوور: ئامادەکارییەکانی جەنگ خێراتر بکەن
پێشت سەرۆکی کۆریای باکوور: ئامادەکارییەکانی جەنگ خێراتر بکەن
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بەشێک لە کارەکانی ڕاگرت
دواتر بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بەشێک لە کارەکانی ڕاگرت
ەیوەندیدار