کەمئەندامان داوای هاوکاری لە خێرخوازان دەکەن



ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان حسێن سکرتێری یەکێتی کەمئەندامان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە بارودۆخی خراپی گوزەرانی کەمئەندامانی کرد و ڕایگەیاند ئەمئەندامان لەماوەی ١٢٠ ڕۆژدا تەنها یەک مووچەیان بەبڕی ١٠٠ هەزار دینار وەرگرتووە و ئەو بڕە پارەیەش ژیانی پێ بەڕێوە ناچێت.

لە کۆنفرانسەکەدا سامان حسێن ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە چەند کەسێکی کەمی خاوەن سەرمایە هیچ کەسێک ئاوڕ لە بارو دۆخی ژیانی کەمئەندامان ناداتەوە.

باسی لەوەشکرد، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهانای ژیانی کەمئەندامانەوە بچن، وتیشی لەئێستادا کە چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ ساڵی نوێ، هەزاران کەس تکتی فڕۆکەیان بڕیووە و پارەکانیان لەدەرەوە خەرج دەکەن و کەمئەندامانیش کە ژمارەیان زیاتر لە ٨٠ هەزار کەس دەبێت لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژن و ماڵەکانیان سارد و سفرەکانیان بەتاڵە.

سکرتێری یەکێتی کەمئەندامان لەدرێژەی قسەکانیدا، داوای لە خەڵکانی خاوەن سەرمایە  و خێرخوازان کرد ئاوڕ لە ژیانی کەمئەندامان بدەنەوە و هاوکارییان بکەن لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان لە نەوت و خۆراک و پێداویستییەکانی دیکە، چونکە ئەوان بێهیوابوون لە ئاوڕدانەوەی حکومەت و هاوکاری کردنیان.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەیەکی کوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارۆچکەیەکی کوردستانی هەژاند
کارتی نیشتمانی دەبێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی
دواتر کارتی نیشتمانی دەبێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی
ەیوەندیدار