توركیا لە 24 كاتژمێردا 23 هێرشی كردۆتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان



پارێزگاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی تورکیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردۆتەوە، هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماوەی 24 كاتژمێردا 23 جار هێرش كراوەتە سەر ناوچەكانی ڕۆژئاوا و زیاتر لە 20 هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی.

پارێزگاری حەسەکە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان شوێنێکی لە گوندی حەرام شێخۆ کردە ئامانج، کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەی عامودە و شاری قامیشلۆ و تەقینەوەیەكی بەهێز ڕوویداوە و تا ئێستا زیانەكانی نەزانراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە دوێنێوە تا ئێستا 23 هێرشی ئاسمانی لەلایەن هێزی ئاسمانی تورکیاوە ئەنجام دراوە، ناوچەکانی (کۆبانی) لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب و قامیشلۆ-ی سەر بە پارێزگای حەسەکە کردۆتە ئامانج، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی 20 هاووڵاتی مەدەنی، كە ئەوەش پێشێلکردنی ڕوونی یاساکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، هێرشەكان بەم جۆرە بوون:
– شوێنێک لە گوندی حەرام شێخو
-وێستگەی کارەبا لە گەڕەکی مایسلۆن
-خاڵێک لە پشت وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە گەڕەکی ئەنتاریە
-چاپخانەی سیماف دەکەوێتە سەر پشتێنی ڕۆژئاوا، کە لە ئەنجامدا 3 کرێکار بریندار بوون.
-سەنتەرێکی بیناسازی لەسەر پشتێنەی ڕۆژهەڵات، نزیک نەخۆشخانەی کۆرۆنا.
-وێستگەی شەمەندەفەر
– شوێنێک لە نزیک نووسینگەی عەمبارکردن و دابەشکردنی گازۆیل “سەدکۆپ” لە گەڕەکی عەلایە لە شاری قامیشلۆ و نزیک ئەو زیندانەی کە چەكدارانی داعشی تێدایە.
– شوێنێکی تر لە گەڕەکی عەلایە
– کارگەی چیمەنتۆ لەسەر پشتێنەی ڕۆژهەڵات
– ئاشێك لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ
-کۆمپانیای شەمال لە دەورووبەری سایلۆکانی گەڕەکی کەناڵی سوێس
-هۆڵی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی عامودە سەر بە قامیشلۆ
– فەرازە و واز عارف (بۆ گەنم و جۆ) ڕۆژئاوای شارۆچکەی عامودە سەر بە حەسەکە
– مەجبەلە نزیک گوندی شوراک لە نزیك شاری قامیشلۆ
-کۆگای پەتاتە نزیک قامیشلۆ.
– کۆمپانیای سادکۆپ لە قامیشلۆ
-کارگەی پاککەرەوە لە نزیک بەنزینخانەی فلاحین لە قامیشلۆ.
-نەخۆشخانەی گورچیلە.
– 5 هێرش بۆ سەر (کۆبانی)، لەنێویاندا کۆمپانیایەکی بیناسازی سەر بە ئیدارەی خۆسەر لە شارەكە سەر بە پارێزگای حەلەب، کە لە ئەنجامدا دوو کرێکاری کۆمپانیاکە برینداربوون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم هێرشانە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٨ هاووڵاتی مەدەنی لە ئەنجامی بۆردومانی ئاسمانی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر شوێنە جیاجیاکانی شاری قامیشلۆ، شەهیدەکان بریتی بوون لە:

-لەئەنجامی بەئامانجگرتنی چاپخانەی سێماف لەسەر جادەی پشتێنی ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ، پێنج شەهید.
-لە دەورووبەری ئاشێك لە سایلۆکانی دانەوێڵەدا کەسێکی مەدەنی شەهید كرا.
-لە شاری قامیشلۆ، هاوڵاتییەکی مەدەنی لە ناوەندێکی دابەشکردنی سووتەمەنی شەهید كرا.
-ژنێک لە گەڕەکی ئوم ئەلفورسان لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ لە کۆگایەکی پەتاتە شەهید كرا.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لەم مانگرتنانەدا ١٢ هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە برینداربوون، کە باری تەندروستییان ناجێگیرە، كە 10 کەس لە شاری قامیشلۆ و 2 كەس لە شاری كۆبانێ‌.

ئاشكراشی كردووە، ژمارەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی، کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی “ئیدارەی خۆسەر”ی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە بۆ ١٢٩ هێرش بەرزبووەتەوە، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٩٤ کەس، جگە لەوەش زیاتر لە 107 کەس بریندار بوون.

تورکیا جارێکیتر بۆردومانی کۆبانێ و قامیشلۆی کرد
پێشت تورکیا جارێکیتر بۆردومانی کۆبانێ و قامیشلۆی کرد
سودانی بڕیارێکی بۆ گەشتیاران دەرکرد
دواتر سودانی بڕیارێکی بۆ گەشتیاران دەرکرد
ەیوەندیدار