دوایین بەشەخۆراكی ئەمساڵ دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی یانزەیەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ و لەسەرەتای ساڵی نوێوە بەشەخۆراكی ساڵی 2023 دەستپێدەكات.

ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە ئەمڕۆوە یەك شەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2022 دەستی كردووە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی 11 لەسەرجەم پارێزگاكانی وڵات .

ڕاشیگەیاندووە، ماددەكانی بەشەخۆراك 6 ماددەن، كە پێكهاتوون لە برنج و شەكر و زەیت و پاقلەمەنییەكان.

وەزیری بازرگانی داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لەكاتی بوونی سەرپێچی لە بریكارەكانی خۆراك یان خراپی جۆری خۆراكەكان ئاگاداریان بكەنەوە لەڕێگەی فەرمانگەی چاودێری وەزارەت یان پەیجەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

پێشتر نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمساڵ 11 بەشی خۆراك دابەش دەكرێت و وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە ساڵی داهاتوو 12 بەشەخۆراك دابەش بكات و شیر و چا زیاد بكرێت بۆ سەبەتەی خۆراك.

حكومەتی هەرێم بۆ جارێكی دیكە داوای هەماهەنگی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات
پێشت حكومەتی هەرێم بۆ جارێكی دیكە داوای هەماهەنگی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكات
هاوپەیمانییەكەی مالكی پێشنیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەكات
دواتر هاوپەیمانییەكەی مالكی پێشنیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەكات
ەیوەندیدار