بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئێران كوژرا



بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی “ڕەزا مووسەوی” لە سووریا کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، “لە بۆردومانێكی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاكی سوریا، ڕەزا موسەوی، بەرپرسی یەكەی پشتیوانی بەرەی مقاوەمە لە سوریا كوژرا”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕەزا مووسەوی یەکێک بووە لە کۆنترین ڕاوێژکارەکانی سوپای پاسداران لە سوریا و هاوڕێی قاسم سولەیمانی بووە.

سوپای پاسدارانی ئێران جەختیشی كردۆتەوە، ئیسرائیل باجی تاوانی کوشتنی یەکێک لە گەورە ڕاوێژکارەکانمان لە سوریا دەدات.

 

حاكم قادر: پێویستە پێكهاتەكان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت
پێشت حاكم قادر: پێویستە پێكهاتەكان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەبێت
“بە بڕیاری مەسرور بارزانی هەلی كار بۆ 75%ی خەڵكی هەرێم دابین دەكرێت”
دواتر “بە بڕیاری مەسرور بارزانی هەلی كار بۆ 75%ی خەڵكی هەرێم دابین دەكرێت”
ەیوەندیدار