“بە بڕیاری مەسرور بارزانی هەلی كار بۆ 75%ی خەڵكی هەرێم دابین دەكرێت”



پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەرفەتی كار بە ڕێژەی 75٪ بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی تایبەت و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەرەخسێندرێت، لەگەڵ دابینكردنی ئاسایشی كار.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی كار بە ڕێژەی لە 75% بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی تایبەت و دەستەبەری كۆمەڵایەتی و دابینكردنی ئاسایشی كار، لەگەڵ نەفەوتانی مافەكانی كرێكاران و چاودێریكردنی خاوەن كار و پڕۆژەكان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حكومەتی هەرێم، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، كۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە (172) و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدرا.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خراوەتە سەر میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بڕیاری ژمارە (172)ی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ڕێنماییە تایبەتیەكانی.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردران هاوكار و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەستبەری كۆمەڵایەتی بن لە سەرەتای ساڵی نوێوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “دووپات لە پاراستنی مافی كرێكاران لە بوارەكانی پەیوەست بە پرۆسەی كاركردن و پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان كرایەوە”، هەروەها جەختكرایەوە لە سەر تەواوی فەرمانگە و دامەزارەوە و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێویستە، بەردەوام بن لە چاودێریكردنی خاوەن كار و پڕۆژەكان، لەپێناو دەستەبەری كۆمەڵایەتی و دابینكردنی ئاسایشی كار و نەفەوتانی مافی كرێكاران.

بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئێران كوژرا
پێشت بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئێران كوژرا
دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
دواتر دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار