وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر هێرشكردنە سەر سوپای عیراق ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستانە و ترسنۆكانەدا، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەفسەرێك بە پلەی رائد و ژمارەیەك لە كارمەندانی لیوای ٢ی ئالی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە لە پارێزگای كەركوك شەهید بوون.

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستانە و ترسنۆكانەدا، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ ڕوویداوە، تیایدا ئەفسەرێك بە پلەی رائد و ژمارەیەك لە كارمەندانی لیوای ٢ی ئالی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە لە گوندی سوڵتان لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركوك شەهید بوون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا وەزارەتی پێشمەرگەوە پرسە و سەرەخۆشی لە فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی و كەس و كاری شەهیدان دەكات و رایدەگەیەنن، كە هێزەكانی پێشمەرگە شان بەشانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردەوام دەبن لە راوە دوونان و تێكشكاندنی تیرۆریستان، تا ئەو كاتەی تەواوی ناوچەكانی عێراق لەو تیرۆریستانە پاك دەكەینەوە.

دەستەی ئامار؛ ئامارێكی نوێی دانیشتووانی هەرێم ئامادەكراوە
پێشت دەستەی ئامار؛ ئامارێكی نوێی دانیشتووانی هەرێم ئامادەكراوە
ڕاستەوخۆ یاری كۆتایی مۆندیال لەنێوان فەڕەنسا و ئەرژەنتین
دواتر ڕاستەوخۆ یاری كۆتایی مۆندیال لەنێوان فەڕەنسا و ئەرژەنتین
ەیوەندیدار